کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 23/7/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور له‌ ئاسماندا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى‌‌ 24/7/2020، له هه‌ولێر ئاسمان له‌ زۆربه‌ى كاته‌كاندا ساماڵ ده‌بێت، له‌ سلێمانى و دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.