به‌ڤیدیۆ.. هه‌ردی سه‌لامی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. هه‌ردی سه‌لامی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

نزار سه‌لامی له‌ كلیپه‌كه‌دا به‌شداره‌

 

هه‌ردی سه‌لامی، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (دڵفرۆش) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردى سه‌لامى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "دڵفرۆش شاكارێكه‌ دڵنیام شایه‌نی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی ئێوه‌یه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پێشكه‌شتانی ده‌كه‌ین".

له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌دا، نزار سه‌لامی، ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكاری كورد، كه‌ براى هه‌ردى سه‌لامیشه، به‌شداره‌ و له‌ یه‌كه‌م گرته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.

هه‌ردی سه‌لامی خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، پێش ئه‌وه‌ی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپ بڵاو بكاته‌وه‌، وه‌ك ده‌رهێنه‌ری فیلم و كلیپ كاری كردووه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.