دامەزراندنی کارگەکانی پیشەسایی خۆراک ھاوردەی پێویستییەکان کەم دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دامەزراندنی کارگەکانی پیشەسایی خۆراک ھاوردەی پێویستییەکان کەم دەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند بەشێکی زۆری پێویستیی خواردن و کاڵا لە دەرەوە ھاوردە دەکەین، بەڵام بە دامەزراندنی کارگەکانی خۆراک دەتوانین تا ڕادەیەکی باش پشت بە بەروبووم و بەرھەمی ئەو کارگە ناوخۆییانە ببەستین.

نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێستا٩٠%ی پێویستی ھاووڵاتییان لە دەرەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکەین کە بەشی زۆری خۆراکە".

گوتیشی: "بەدامەزراندنی ناوچە و کارگەکانی پیشەسازیی دھۆک و ئەوانەش کە بۆ ناوچەکانی دیکە بڕیاری لەسەر دراوە، دەتوانرێت تاڕادەیەکی زۆر ئەو ڕێژە زۆرەی ھاوردە کەم بکرێتەوە و پشت بە بەروبووم و بەرھەمی کارگەکانی ناوخۆ بە شێوەیەکی کوالێت بەرز ببەستین".

نەوزاد ئەدھەم ئاماژەی بۆ ئەوەش کر ئێستا ڕەوشی بازرگانی جموجۆڵی زۆری تێ کەوتووەتەوە و بەرەو ئاساییبوونەوەی دەڕوات، بەڵام نەگەیشتووەتەوە ئاستی قۆناغی پێش سەرھەڵدانی پەتای کۆرۆنا".