بەوێنە.. كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور كه‌وته‌وه‌ كار‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور كه‌وته‌وه‌ كار‌

ئه‌مڕۆ چوارشەممە كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور كه‌وته‌وه‌ كار كه‌ ڕۆژانه‌  نزیكه‌ی (220) تۆن ته‌ماته‌ له‌ جووتیارانی هەرێمی کوردستان وه‌رده‌گرێت.

كامه‌ران محه‌مه‌د، خاوه‌نی كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "نزیكه‌ی (6) مانگه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی لاوه‌كی كارگه‌مان ڕاگیراوه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ چوارشەممە 22|7|2020 كارگه‌كه‌مان كه‌و‌ته‌وه‌ كار و ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی (200 بۆ 220 ) تۆن ته‌ماته‌ له‌ جووتیاره‌كانی شاره‌زوور، دهۆك و هه‌ولێر وه‌رده‌گرین".

گوتیشی: "ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رهه‌می ده‌هێنین به‌پێی ته‌ماته‌كه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ته‌ماته‌كه‌ ئه‌و شێوازه ‌بێت كه‌ خۆمان ده‌مانه‌وێت، ئه‌وه‌ نزیكه‌ی (35 بۆ 36) تۆن ئاو ته‌ماته‌ به‌رهه‌م ده‌هینین و ئینتاجی كارگه‌كه‌ی ئێمه‌ش ڕۆژانه‌ سه‌عاتی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار قوتووی (800) گرامییه، واته‌ له‌ سه‌عاتێكدا شه‌ش هه‌زار قوتووی (800) گرامی به‌رهه‌م  ده‌هێنین‌".

لەباره‌ی هه‌نارده‌كردنی بەرهەمەکەوە ئاماژه‌ی به‌وهش ‌دا: "دوو برندمان هه‌یه‌، یه‌كه‌میان شاره‌زووره‌ و ئه‌وی دیكه‌یان به‌غدایه‌، شاره‌زووره‌كه‌ له‌ هه‌ریمی كوردستاندا به‌سه‌ر بریكاره‌كانماندا دابه‌شی ده‌كه‌ین و به‌غدا‌كه‌ش بۆ هه‌موو عێراقه‌، ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆ بازرگانێكی ئه‌ڵمانیاشی بنێرین، ئه‌و بازرگانه‌ هاتووه ‌و نموونه‌مان داوه ‌پێی و ڕه‌نگه‌ بۆ ئه‌ویش بنێرین".