كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

رووسیا بۆ بووژاندنەوەی گەشتیاری پارە دەداتە گەشتیارانی وڵاتەکەی

حکوومەتی رووسیا بۆ بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری لە وڵاتەکەی، بە بڕێک پارە، هاوکاریی گەشتیاران دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22-7-2020، میخایل میشۆستین، سەرۆک وەزیرانی رووسیا رایگەیاندووە، ئەو ناوچانەی تێیدا بە بەشێک لە تێچووی گەشتەکانین، قەرەبووی گەشتیاران دەکرێتەوە، دیاری کراون.

پارەدان بە گەشتیار تەنیا گەشتیارانی ناوخۆی رووسیا دەگرێتەوە و بڕی پارەکەش لەنێوان پێنج هەزار رۆبل (70 دۆلار)، تا 15 هەزار رۆبل (211 دۆلار) دەبێت.

ئەو هەوڵەی حکوومەتی رووسیا بۆ قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی رووسیایە، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، زیانێکی زۆری ماددیان بەرکەوتووە.