وەزارەتی دارایی بڕیارێكى ده‌ركرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دارایی بڕیارێكى ده‌ركرد

 

وەزارتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاری خەرجکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژانى دا.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە لە 20ی 7 دەرچووە و بۆ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا نێردراوە، وێنه‌یه‌كیشى دەست (باسنیوز) کەوتووە، ئاماژە بە بڕیاری خەرجکردنی شایستەی دارایی وانەبێژان دراوە.

لەو نووسراوەكه‌دا جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە، بڕە پارەکە بۆ وانەبێژان خەرج دەکرێ، تەنیا لە پشووی بەهارە ڕۆژانی 11 بۆ 23ی مانگى 3 خەرج ناکرێ، بەڵام خەرجکردنی پارەکە بۆ ئەو ڕۆژانە دەکرێ کە بەهۆی خۆپارێزی له‌ په‌تاى کۆرۆنا پشوو بووە.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی پشتی بەستووە بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان.

وانەبێژان بڕە پارەیەک وەکوو کرێی وانەگوتنەوەی ڕۆژانە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگه‌ حکوومییەکان وەردەگرن.