عێراق و ئێران دوو گرێبەستی کارەبا واژۆ دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق و ئێران دوو گرێبەستی کارەبا واژۆ دەکەن

سەرەڕای ئاگادارکردنەوەکانی ئەریکا، عێراق دوو گرێبەستی کارەبا لەگەڵ ئێران واژۆ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22-7-2020، رەزا ئەرکادنیان، وەزیری وزەی ئێرانی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، دوو گرێبەستەکە بریتین لە؛

- سنووردانان بۆ بەهەدەرچوونی کارەبا لە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا لەلایەن کۆمپانیا ئێرانییەکانەوە.

- چاککردنەوەی بگۆڕ (محاویلە)ـەکانی کارەبا لە عێراق لەلایەن کۆمپانیا ئێرانییەکانەوە.

ئەو لێدوانەی رەزا ئەرکادنیان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ماجید حەنتوش، وەزیری کارەبای عێراقی هات، کە لە چوارچێوەی شاندێکی حکوومیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران، سەردانی تارانی کردووە.

ئەرکادنیان ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانی رێککەوتوون لەسەر گرێبەستەکە و واژۆی دەکەن.

لەبارەی پارەی قەرزی کارەبای ئێران، کە لەسەر حکوومەتی عێراقە، وەزیری وزەی ئێرانی رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق لە  کۆتایی ئەم مانگە (مانگی 7ـی 2020) دەست بە دانەوەی قەرزی کارەبا دەکات.

ئەو دوو رێککەوتنەی عێراق لەگەڵ ئێران لەکاتێک دایە، ئەمریکا بەردەوام داوا لە عێراق دەکات هەوڵی دۆزینەوەی جێگرەوەی کارەبای ئێرانی بدات و لە ئێران دوور بکەوێتەوە.