سیڤان عه‌باس، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین گۆرانیی خۆی به ناوی (خه‌می وڵات) بڵاو كرده‌وه.
ئاریان جه‌لال تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، له‌باره‌ى گۆرانییه‌كه، سیڤان عه‌باس له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه نووسیویه‌تی: "له‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌موو جیهان گیرۆده‌ی چه‌ندین نه‌هامه‌تی و خه‌می له‌ده‌ستدانی ئازیزان بووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه‌م گوزارشت له‌و بارودۆخه ده‌كات".
سیڤان عه‌باس خوارزای هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریمه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.