فیلمی سینه‌مایی (گوڵه‌كان ده‌گه‌شێنه‌وه)‌ به‌رهه‌م هێنرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی سینه‌مایی (گوڵه‌كان ده‌گه‌شێنه‌وه)‌ به‌رهه‌م هێنرا

 

شاناز جه‌مال، خانمه‌ دیزاینه‌ر و ئه‌كته‌ری كورد، وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری له‌ فیلمی سینه‌مایی (گوڵه‌كان ناگه‌شێنه‌وه‌) كردووه‌.

له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌ شاناز جه‌مال به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "لوقمان غه‌ریب كاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمه‌كه‌ كردووه‌، له‌ سلێمانی كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه‌ و كاری وێنه‌گرتنی ته‌واو بووه‌، چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموونی كورد له‌ فیلمه‌كه‌دا به‌شدارن".

گوتیشی: "هیوادارم بتوانم له‌ ڕێگه‌ی به‌شداریكردنم له‌و فیلمه‌، خزمه‌تێكی بچووكی كولتوور و هونه‌ری كوردی بكه‌م".

شاناز جه‌مال كاری دیزاینی بۆ چه‌ندین جلوبه‌رگی كوردی كردووه‌، هه‌روه‌ها بابه‌تی كه‌له‌پووریی كوردی دروست ده‌كات، وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری له‌ زنجیره‌ درامایه‌كیشدا كردووه‌.