شاره‌زوور.. پاره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌ش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شاره‌زوور.. پاره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌ش ده‌كرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور، بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژیی مانگی (3)ـی 2020، ئاگاداری ئەو بەڕێوەبەرانە دەکات، کە وانەبێژیان ھەیە سه‌ردانیان بكه‌ن.

نه‌بیل حه‌مه‌ ساڵح، لێپرسراوی خۆیه‌تی و میلاكات له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "سەرجەم بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە و خۆێندنگانەی سنووره‌كه‌مان ئاگادار دەکەینەوە کە مامۆستای وانەبێژیان هەیە، كاتژمێر (1)ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (22|7|2020) سه‌ردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگی (3)ـی مامۆستایانی وانەبێژ".

ڕوونیشکردەوە کە بڕی گشتیی پاره‌كه‌ نزیكه‌ی (75) ملیۆن دیناره‌ و (220) مامۆستای سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كە لێی سوودمه‌ند ده‌بن.