كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بە دیار دەكەوێتەوە

 

ماڵپەرێكی یەمەنی وێنەی كەسێكی بڵاوكردۆتەوە كە لێچكووی عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆكی پێشووی كوژراوی یەمەنە.

ماڵپەری (یەمەنی یوم) ئاماژەی بەوەکردووە کە چەند رۆژێكە وێنەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی یەمەن قسەوباسێكی زۆری دروست كردووە و دەگوترێت كە ساڵح هێشتا نەكوژراوە لە كۆڵانێكی شاری سەنعا بینراوە، هەندێكیش لە چالاكوانانە یەمەنییەكان دەڵێن ئەمە لێكچووی سەرۆكی پێشووی یەمەنە.

ماڵپەرە یەمەنییەكە ئەوەشی خستووەتە روو، ئەو كەسەی لە وێنەكەدا دەردەكەوێت لە درێژی و رووخسار زۆر لە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح دەچێت و تەنانەت حووسیەكانیش گومانیان لە كوشتنی دروست بووە.

شایانی باسە لە ساڵی 2017، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، لەسەنعای پایتەختی یەمەن، لەلایەن حوسییەكانەوە گوللەباران كرا.