كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا تیك تۆكی قەدەغە كرد

 

بە بڕیاری زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا تۆڕی كۆمەڵایەتی (تیك تۆك) لە دامەزراوە فەرمییەكانی ئەمریكا قەدەغە كرا.

ماڵپەری (پولیتیكۆ)ی ئەمریكی نووسیوویەتی: بەكۆی دەنگی 336 كۆنگرێسمانی ئەمریكی بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی تۆری كۆمەڵایەتی (تیك تۆك) لەسەر دامەزراوە حكوومیەكانی ئەمریكا، کە كارمەندە فەرمییەكان بۆیان نییە ئەو ئەپلیكەیشنەیان لەسەر ئامێرە زیرەكانیان هەبێت.

تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك) لەلایەن گەورە كۆمپانیای چینی ByteDance بەرێوەدەچێت ترسێكی لەسەر ئەمریكییەكان دروست كردووە، چونكە لە رێگەی تیك تۆكەوە زانیارییە تاكە كەسییەكان بە ئاسانی دەگوێزرێنەوە.

كۆنگرێسمانی ئەمریكی (كین باك) پێی وایە (تیك تۆك) هەرەشەی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی تاكی ئەمریكی دروست كردووە، پەكین دەتوانێت هەرچی زانیارییە لەسەر تاكی ئەمریكی بە ئاسانی دەستی بكەوێت و هەر لەو ڕێگەیەوەش دەتوانرێت هێرشی ئەلیكترۆنی بكرێتە دامەزراوەكانی ئەمریكی.