پەتای كۆرۆنا چالاکیی شوێنەوارناسە جیهانییەكانی لە سۆران ڕاگرتووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەتای كۆرۆنا چالاکیی شوێنەوارناسە جیهانییەكانی لە سۆران ڕاگرتووە

بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، دەڵێت، ئەگەرچی چەند تیمێكی شوێنەوارناسانی جیهانی لە چەند شوێنێك كاری هەڵكۆڵینان لە سنوورەكەمان ئەنجام دەدا، بەڵام پەتای كۆرۆنا چالاكییەكانی راگرتوون.

عەبدلوەهاب محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەگەرچی شوێنەوارناسانی چەند زانكۆیەكی جیهانی بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شوێنەواری هەولێر، كاری هەڵكۆڵینیان لە چەند شوێنێكی شوێنەواری لە دەڤەری سۆران ئەنجام دەدا، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كارەكانیان راگیراوە و ئێستا هیچ تیمێكی بیانیی شوێنەوارناسی لە سنوورەكەمان كاری هەڵكۆڵین ئەنجام نادات".

بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران: "گوتیشی لە سنوورەكەمان سەدان شوێنەواری گرنگ هەیە و پێویستیان بە هەڵكۆڵین و لێكۆڵینەوەی زانستی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە بەردەوام لە گفتگۆ داین لەگەڵ تیمە شوێنەوارناسە جیهانیەكان كە دەست بە كارەكانیان بكەنەوە، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی باشبوونی باردۆخەكە دەكەن، چونكە تا كۆرۆنا بەم شێوەیە بێت، ناتواتن دەست بە كارەكانیان بكەنەوە".