میران عه‌لی ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

میران عه‌لی ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

میران عه‌لی، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ ئه‌لبوومێكی گۆرانی به‌ناوی (100 پرسیار) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ میران عه‌لى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپى (بیرت ئه‌كه‌م)، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌م زوانه‌ ئه‌لبوومی گۆرانیی (100 پرسیار) بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و كاره‌كانی به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.