کەنار تەها باسی ئەزموونی هونەریی خۆی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەنار تەها باسی ئەزموونی هونەریی خۆی دەکات

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ کەنار تەها دانیشتووی شاری سلێمانییە و ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی بە شێوەی کلیپ هەیە و دەڵێ" بەم نزیکانە نوێترین بەرهەمی خۆم بڵاو دەکاتەوە".


کەنار، بۆ (باسنیوز) گوتی: "سەرەتا بە میوزک دەستم پیێکرد لە پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی سلێمانی پاشان بەردەوام بووم لە کاری هونەری لە گروپی کیژانی سلێمانی و دواتر گروپی موزیکی لوڕ".


گوتیشی: "ھونەر خۆشی و چێژی دەنگ و ھەستی مۆسیقا و گۆرانی پێبەخشیووم و ھونەرمەندی سەرکەوتوو لە ھەر بوارێکدا بێت پێویستە ڕاھێنانی ھەبێت خوێندنەوە و پێداچوونەوەی زۆر بێت، ھەوڵی زۆربدات بۆ بەرەو پێش چوون، لە سەرجەم هونەرمەندەکانی کوردستان ڕازیم، لەبەر ئەوەی کە ھەر کەسێکیان ئەرک و ماندووبوونیان بە بەرھەمەکانیانەوە کێشاوە و ھەوڵیانداوە ھونەرمان پێشکەش بکەن ھەریەکێکمان کارەکانی خۆمانمان لەلا پیرۆزە".

کەنار زیاتر گوتی: "ھونەر بۆ من خولیا و حەزە و بە تەنیا پیشە نییە، هەروەها ئەگەر ھونەرمەند نەبام حەزم دەکرد لە بواری کشتوکاڵدا کار بکەم، ئێستا جگە لە کاری ھونەری ، مامۆستام لە یەکێک لە باخچەکانی منداڵان".


لەبارەی ئەو کەسانەی هاوکاری دەکەن گوتی: "ھەموو کەسێک ھاوکاری یەکەمی خۆیەتی دواتر دەوروبەرەکەی، من ھاوسەرەکەم یەکەمینە لە ھاوکاریکردنم دواتر خێزانەکەم، پەیامی منیش هەر ئەوەیە هەر کەسێک یاخود هەر خانمێک خولیای بۆ هەر کارێک هەیە خۆی هاوکاری یەکەمی خۆی بێت و بتوانێت بێ ترس ئەو کارە بکات کە خولیای بۆی هەیە".


هەروەها لە بارەی بەرهەمی نوێی گوتی: "بەرھەمی نوێم ئیستا ئامادەیە و لەم ڕۆژانەدەست دەکەین بە ئامادەکردنی میوزیکەکەی".