گۆڤاری ئیكۆنومیستی بەریتانی: سەدەی نەوت لە وڵاتە عەرەبییەكان كۆتایی پێ دێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گۆڤاری ئیكۆنومیستی بەریتانی: سەدەی نەوت لە وڵاتە عەرەبییەكان كۆتایی پێ دێت

 

گۆڤاری ئیكۆنۆمیسی بەریتانی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە لەسەر كاریگەری دابەزینی نرخی نەوت لەسەر وڵاتە عەرەبییەكان و ئاماژەی بەوەداوە کە لە ماوەیەكی نزیكدا سەدەی نەوت لە وڵاتە عەرەبییەكان كۆتایی پێ دێت.

لە راپۆرتەكەدا ئەوە خراوەتە روو، دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی زۆری لەسەر وڵاتە عەرەبییەكان و ئێران هەبووە، هەر بەهۆی ئەو دابەزینەشەوە بودجەی زۆربەی وڵاتە عەرەبییەكان ڕووبەرووی كورت هێنانێكی گەورە هاتووە.

لە ڕاپۆرتەكەدا نمونەی لەسەر وڵاتی جەزائیر هێناوەتەوە و نووسیوویەتی: "ئەگەر نرخی بەرمیلێكی نەوت بگاتە 157 دۆلار ئینجا ئەو وڵاتە دەتوانی بودجەی وڵاتەكەی جێگیر بكات".

گۆڤاری ئیكۆنۆمیسی ئەوەشی خستووەتە روو، كاریگەری دابەزینی نرخی نەوت نەك تەنها لەسەر ئەو وڵاتە عەرەبیانەیە كە ئابوورییان لاوازە، بەڵكو لەسەر ئەو وڵاتانەشە كە ئابوورییان بەهێزە لەوانە میرنیشی عەمان كە لە ئێستا پێویستی بەوە هەیە كە نرخی یەك بەرمیل بگاتە 87 دۆلار ئینجا دەتوانێت بودجەكەی جێگیر بكات.

هەروەها راپۆرتەكە روونیشیکردووەتەوە، كە لە هەندێك وڵاتە عەرەبییەكان كاریگەری دابەزینی نرخی نەوت وایكردووە كە حكوومەتەكان بیر لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران كەم بکەنەوە، لەوانە عێراق كە لە ئێستادا ئەو وڵاتە ئابوورییەكەی لە حاڵەتێکی خراپدایە.