ئێران پەرە بە کێڵگەیەکی نەوتیی هاوبەش لەگەڵ عێراق دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران پەرە بە کێڵگەیەکی نەوتیی هاوبەش لەگەڵ عێراق دەدات

کۆمپانیایەکی ئێرانی گرێبەستێک بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەیەکی نەوتیی هاوبەش لەگەڵ عێراق، واژۆ دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 20-7-2020، کۆمپانیای ئەندازیاری و پەرەپێدانی نەوتی ئێرانی گرێبەستێکی بە بەهای 961 ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای پێترۆپارس (سەرپەرشتیاری کێڵگەی نەوتی ئازاگان، واژۆ کردووە.

بەپێی گرێبەستەکە، کۆمپانیای ئەندازیاری و پەرەپێدانی نەوتی ئێرانی لە ماوەی 30 مانگدا چەند کارێک لە کێڵگەی نەوتی ئازادگان لە ناوچە سنوورەکانی باشووری عێراق و ئێران، دەکات، کە بریتین لە؛

- لێدانی 35 بیرەنەوت

- دانانی 50 ئامێری دەرهێنانی نەوت

- دروستکردنی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت بە درێژایی 328 کیلۆمەتر

دروستکردنی بۆرییەکی گواستنەوەی گازی سروشتی بە درێژایی 65 کیلۆمەتر.