فیلمی سینه‌مایی (كاكه‌م ئه‌زانێ)‌ بۆ نمایشكردن ئاماده‌یه
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی سینه‌مایی (كاكه‌م ئه‌زانێ)‌ بۆ نمایشكردن ئاماده‌یه

 

سه‌رجه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی (كاكه‌م ئه‌زانێ) ته‌واو بووه‌ و بۆ نمایشكردن ئاماده‌یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه سه‌ردار سوهرابی، ئاماده‌كاری فیلمه‌كه‌‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "سه‌رجه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌كانی فیلمه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و بۆ نمایشكردن ئاماده‌یه‌، ئه‌گه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا نه‌بوایه‌، تا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان نمایش كرابوو، چاوه‌ڕوانی باشبوونی بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ باشتر بوو، ئه‌و كاته‌ نمایشی ده‌كه‌ین".

گوتیشی: "ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ كۆمیدییه‌ و به‌هێزه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین بینه‌رێكی زۆری هه‌بێت، چونكه‌ چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ له‌ فیمله‌كه‌دا به‌شدارن".

فیلمی سینه‌مایی كاكه‌م ئه‌زانێ، باس له‌ كوڕێكی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كات به‌هۆی ئاشقبوونی به‌ كچێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌چێته‌ ئه‌وێ.