كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەکرێ

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان عێراق رایگەیاند کە قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێ.

نەوزاد ئەدھەم، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان لە سایلۆکان تا ئەمڕۆ ٨٣% ی بڕە گەنمی دیاریکراو کە ( ٣٩٠) ھەزار تۆنە، وەرگیراوە".

گوتیشی: "حکوومەتی عێراق بڕی (٢٣٥) ملیار دیناری وەک قۆناغی یەکەم بۆ جووتیارانی ھەرێمی کوردستان و قۆناغی دووەم بۆ جووتیارانی عێراق دابین کردووە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا دابەشی سەر ئەو جووتیارانەی بکەین کە بەپێی ڕیزبەندی زووتر گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە".

باسی لەوەشکرد کە دوا وادە تا کۆتایی ئەو مانگەیە کە سایلۆکان گەنمی جووتیاران وەربگرن پێمانوایە تا ئەو کات تەواوی ڕێژەکە وەردەگرین.

ئاشکراشی کرد لە ماوەی دەسەڵاتی سێ سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە تا ئێستا پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵەکانی ( ٢٠١٤ ، ٢٠١٥ ، ٢٠١٦) نەدراوە و خەرجکردنی ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراقی پێویستە کە تا ئەمڕۆ بە فەرمی رەزامەندی لەسەر نەدراوە.