بەوێنە.. فۆتۆگرافەرێک وێنەی شوێنەوار و خانووە کەلەپورییەکانی کۆیە ئەرشیف دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. فۆتۆگرافەرێک وێنەی شوێنەوار و خانووە کەلەپورییەکانی کۆیە ئەرشیف دەکات

فۆتۆگرافەرێکی شاری کۆیە ماوەی چەند ساڵێک دەستی کردووە بە وێنەگرتن و ئەرشیفکردنی خانووە کەلەپوریی و شوێنەوارە مێژوویەکانی ناو شاری کۆیە و دەڵێت دەمەوێت لەڕێگەی ئەو کارەوە ڕێگری لە فەوتانی ئەو خانوانە بگرم.

شەماڵ محەمەد، ئەو گەنجەیە کە کاری فۆتۆگرافەری دەکات و بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ساڵێکە کاری فۆتۆگرافەری دەکەم و بە زۆری وێنەی سروشت و کەسایەتی و شوێن دیارەکانی سنوورەکەم گرتووە، بە جۆرێک ئێستا خاوەنی یەک ملیۆن وێنەم لە بوارەدا هەیە ھەموویانم لای خۆم ئەرشیف کردووە".

گوتیشی: "ماوەیەکیشە دەستم کردووە بە وێنەگرتنی خانووە کۆن و کەلەپوور و شوێنەوارییەکانی ناو شاری کۆیە کە بەداخەوە زۆربەیان ڕووخاون و ھەندێکیشیان ڕووبەڕووی تێکدان بوونەتەوە، بۆیە دەمەوێت لەڕێگەی ئەو کارەمەوە ئەو خانوانە لە یادی خەڵک بمێنن و ڕێگە لە فەوتانیان بگرم".

باسی لەوەش کرد: "ھاوکات چەند جارێک ئەو وێنانەم ھاوپێچی داواکاریم بۆ چاککردنەوەیان ئاراستەی قایمقامیەت و لایەنی پەیوەندیدار کردووە، بەڵام بەداخەوە وەک پێویست بەدەم داواکارییەکەمەوە نەھاتوون".