كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سندووقی نێودەوڵەتیی دراو: مایەپووچبوونی كۆمپانیاكان لە جیهان سێ بەرامبەر زیادی كردووە

 

سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە تازەترین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە كە مایەپووچبوونی كۆمپانیاكان لە جیهان، ٣ بەرانبەری پێش دۆخی کۆرۆنا زیادی كردووە.

لەسەر مایەپووچبوونی بەشێك لە كۆمپانیاكانی جیهان، سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، راپۆرتێكی تازەی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە لە 17 وڵاتی جیهان ئەنجامی داون، دەركەتووە كە مایەپووچبوونی كۆمپانیاكان بە بەروارد لەگەڵ پێشی هاتنی دۆخی كۆرۆنا كە 4% بووە، ئێستا ٣ بەرامبەر زیادی کردووە و بووەتە 12%.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە ئیتاڵیا بە بەروارد لەگەڵ وڵاتانی جیهان، زۆرترین زیان بەر كۆمپانیاكانی كەوتووە و بەشێكی زۆر لە كۆمپانیا ئیتاڵییەكان ڕووبەڕووی مایەپووچی و شکست بوونەتەوە.

هاوکات راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە پێشتر لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە G20 ڕێكاری تازە خرابووە ڕوو بۆ ڕێگەگرتن لە مایەپووچبوونی كۆمپانیاكان، لەوانە لێخۆشبوون لە باج و پێدانی قەرز، بەڵام ڕەنگە ئەو ڕێكارانە بە هانای كۆمپانیاكانەوە نەیەت.