كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

فەرەنسا بە 342 هەزار دۆلار هاوکاریی عێراق دەکات

فەرەنسا بە زیاتر لە 342 هەزار دۆلار هاوکاریی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 18-7-2020، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی)، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هاوکارییەکەی فەرەنسا بۆ عێراق بە هەماهەنگیی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت.

یۆنامی هەروەها رایگەیاندووە، فەرەنسا بە بڕی 300 هەزار یۆرۆ ( زیاتر لە 342 هەزار دۆلار)، هاوکاریی تەندروستیی عێراق دەکات.

هەروەک یۆنامی رایگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیەی فەرەنسا بۆ کڕینی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بۆ نەخۆشخانەی بەسرە، خەرج دەکرێت.