شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر چییە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر چییە؟

بۆچی لەم كاتەدا رووبەڕووی یەكتری بوونەتەوە؟

شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان تەشەنەی كردووە، بە جۆرێك چەكی قورس دژی یەكتری بەكار دەهێنن و هاووڵاتیی سڤیلیش دەكەنە قوربانی. لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردووشدا ئەو دوو وڵاتە لەسەر سنووری یەكتری بە چەكی قورس رووبەڕووی یەك بوونەتەوە و تا ئێستاش ١٦ سەرباز لە هەردوولا كوژراوە و هاووڵاتییەكی سڤیلیش كوژراوە.

پرسیارەكە ئەوەیە، بۆچی ئەو دوو وڵاتا ئێستاد شەڕ دەكەن؟ بۆچی پێشتر رووبەڕووی یەكتری نەبوونەتەوە و ئێستا بە چڕی دژی یەكتری وەستاونەتەوە؟ كاردانەوەكان چین و ئایندەی ئەو شەڕە بەرەو كوێ دەچێت؟

كێشەی ئەو دوو وڵاتە لەسەر ناوچەی (ناگۆڕۆنۆ قەرەباغە)، بەڵام لە چاوەڕوانی هیچ كەسێكدا نەبووە لەم كاتەدا ئەو بابەتە بهێنرێتەوە بەرباس و شەڕ بەرپا بكرێت.

بەشی توركیی ئاژانسی (BBC) بڵاوی كردووەتەوە، كە ترس هەیە شەڕەكە گەورە ببێت و بۆ ناوچەی (ناگۆڕۆنۆ قەرەباغ) درێژە بكێشێت، كە ئەو ناوچەیە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە خاكی ئازەربایجان ناسێندراوە.

كۆنول هالیلۆڤا نووسەر لە (BBC)، پێیوایە لە ٢٠١٦ لەسەر هەمان ناوچە ئەو دوو وڵاتە كردیانە شەڕ، بەڵام شەڕەكە تەنیا ٤ رۆژی خایاند و کۆتایی پێ هات، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەم شەڕەی ئێستاش بە هەمان شێوە گەورە نەبێت و درێژە نەكێشێت.

ئەرمینیا ئەندامی (رێككەوتنی ئاساییشی كۆلەكتیڤە) كە رووسیاش ئەندامە تێیدا و لە یەكێك لە مادەكانی ئەو رێككەوتنەدا هاتووە، هەر وڵاتێكی ئەندام لەو رێككەتنە هێرشی بكرێتە سەر، پێویستە وڵاتانی ئەندام لەسەری بێنە دەنگ، بەڵام رووسیا تا ئێستا بێلایەنیی هەڵبژاردووە و داوا دەكات هەردوولا شەڕ رابگرن.

بەڵام توركیا بە پێچەوانەوە، پشتگیری لە ئازەربایجان دەكات و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، هەڕەشەی لە ئەرمینیا كردووە بەوەی رێگە نادات ئازەربایجان بكاتە مەیدانی شەڕ و ناوچەی ناگۆڕۆنۆ قەرەباغ داگیر بكات.

بەڵام هاووڵاتیانی ئازەربایجان داوا دەكەن وڵاتەكەیان هێز بەكار بهێنێت دژی ئەرمینیا، بۆیە بە هەزارانیان رژاونەتە سەرشەقامەکان و داوای شەڕیان کردووە.

بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ،٣٠ هەزار خۆپیشاندەری ئازەربایجانی لە باكۆی پایتەختی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندانیان لەبەردەم پەرلەمان لەدژی ئەرمینیا کردووە و گوتیان دەبێت حكوومەت هێزیان لەدژ بەكار بهێنیت. پۆلیسی ئازەربایجان بە گازی فرمێسكڕێژ بڵاوەیان بە خەڵك كردووە، چونكە لەبەردەم پەرلەمان تا دەهات خۆپیشاندەر زیاد دەبوو و ترسیان هەبوو ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو خۆپیشاندانە زیاد بكات