ترێی شاره‌بان پێگەیشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترێی شاره‌بان پێگەیشت

ناوچه‌كه‌ به ‌هه‌نار و هه‌نجیریش ده‌وڵه‌مه‌نده‌


له‌ شاره‌بان چه‌ندین جۆری ترێ هه‌یه‌ و ئێستا كاتی پێگه‌یشتنیەتی، هه‌روه‌ها ناوچه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ هه‌نار و هه‌نجیریش.


له‌ شاره‌بان چه‌ندین جۆری ترێ هه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌كیترینیان جۆره‌كانى ترێی حه‌لوانى، ره‌شه‌ مێو، زه‌یتونى، سادانى، میرانی، ئیبراهیمی، ریش بابا، تایفی و چه‌ندین جۆرى دیكه‌ى ترێن.


شاره‌بان دووه‌م گه‌وره‌ترین قه‌زایه‌ له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى دیاله‌ له‌ ساڵی 1920 بووه‌ته‌ ناحیه‌ و پاشان له‌ ساڵی 1950 كراوه‌ته‌ قه‌زا و دانیشتوانی شاره‌كه‌ له‌ كورد و عه‌ره‌ب پێك دێن.