یابان ڕەسوڵ: مۆدێل و ئارایشت هەردووکیان حەز و خولیای منن بەڵام نەبوونەتە پیشە بۆم
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یابان ڕەسوڵ: مۆدێل و ئارایشت هەردووکیان حەز و خولیای منن بەڵام نەبوونەتە پیشە بۆم

خانمە مۆدێل و مەیکئەپ ئارتێستی کورد یابان رەسوڵ کە ماوەی دوو ساڵە دەستی کردووە بەو کارە لە دیدارێکی کورتدا لەگەڵ (باسنیوز) تیشک دەخاتە سەر کارەکەی پێشوازیی خانمان لێی و ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکەی.

یابان، بۆ (باسنیوز) باس لە کارەکانی خۆی دەکات و دەڵێت: "جگە لە کاری مەیکئەپ وەک فەیس مۆدێلیش کار دەکەم و ھەردوو کارەکەی خۆمم زۆر خۆش دەوێت و حەزی منداڵیم بووە و بێگومان ھەردوو کارەکەشم وەک یەک ڕاگرتووە و کاتی تایبەتم بۆیان تەرخان کردووە، لەبەر ئەوەی هەردووکیان حەز و خولیای منن، بەڵام بۆ من نەبوونە بە پیشە".


گوتیشی: "ماوەی دوو ساڵە دەستم کردووە بە کاری مەیکئەپ و تەنھا سوود لە ماسکە سروشتییەکان وەردەگرم و بە ھیچ شێوەیەک سوود لە کرێمێک وەرناگرم تاوەکو زانیاری تەواوم نەبێت لەسەری و داوا لەخانمانیش دەکەم دوور بکەونەوە لەو شتانەی پێستیان تێک دەدات و وادەکات زوو پێستیان پیربێت، پێویستە ئەوانیش سوود لە ماسکە سروشتییەکان وەربگرن".

یابان دەشڵێت: "ئەکادیمی بوون پێویستە بۆ هەر کارێک بەتایبەت کاری جوانکاری و ئارایشت، لەبەر ئەوەی کاتێک کارێکی ئارایشت بۆ کەسێک دەکەیت کە بە تەواوی شارەزایت لە شێوازی دەموچاوەکان نەبێت ناتوانی کەسێک بڕازێنیتەوە و ئارایشت بکەیت بە شێوەیەکی جوان، تا ئێستاش چەند کەسێک داوایان لێ کردووم فێری کاری ئارایشتیان بکەم، بەڵام لە داهاتوودا دا ماستەر کلاسێک دەکەمە وە بۆ ئارەزوو مەندانی ئەم کارە ".


گوتیشی: "تەنیا خێزانەکەم ھاوکارم بوون و بەھیچ شێوەیەک داوام لە ھیچ کەسێک نەکردووە هاوکاریم بکات و زۆر سەرسامم بە مەیکئەپ ئارتێستی جیهانی (نیککی)".