بانکی جیهانی: ساڵی 2030 هیندستان دەبێتە دووەم وڵاتی ئابووریی بەهێزی جیهان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانکی جیهانی: ساڵی 2030 هیندستان دەبێتە دووەم وڵاتی ئابووریی بەهێزی جیهان

بەپێی توێژینەوەیەكی بانكی جیهانی ئێستا ئابووریی چین زۆر بەهێزترە بە بەرارورد لەگەڵ ئابووریی ئەمریكا و بەپێی داتا و پێشبینییەکان ساڵی 2030 ڕیزبەندیی وڵاتە بەهێزەکان لە بواری ئابووریدا گۆڕانكارییان بەسەردا دێت و هیندەستان دەبێتە وڵاتی دووەم.

دامەزراوەی (ستاتستا)ی ئەڵمانی راپۆرتێكی لەسەر ئەو وڵاتانە بڵاو كردووەتەوە كە ساڵی 2019 زۆرترین داهاتی ناوخوییان هەبووە، ئەم دامەزراوەیە بەشی زۆری زانیارییەكانی ناو راپۆرتەكەی لە توێژینەوەیەکی بانكی جیهانی وەرگرتووە و لە راپۆرتەكە هاتووە چین لە ساڵی 2019 داهاتی ناوخۆی 22.53 تریلیۆن دۆلار بووە،  كەچی داهاتی ناوخۆی ئەمریكا 20.57  تریلیۆن دۆلار بووە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بە ناوی هێندستان دراوە كە ئابوورییەكەی ساڵ لە دوای ساڵ بەهێزتر دەبێت و تەنها لە ساڵی 2019 داهاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە  9.23 تریلیۆن دۆلار بووە.

بەپێی پێشبنییەكانی ئەو دامەزراوەیە کە پشتی بە داتای بانکی جیهانی بەستووە، چاوەڕوان دەكرێت ساڵی 2030 رێزبەندیی ئەو وڵاتانەی ئابورییەکەیان بەهێزە گۆڕانكارییان بەسەردا بێت و چین دەبێتە پلەی یەكەم و هیندستانيش شوێنی ئەمریكا دەگریتەوە و  دچێتە پلەی دووەم.