بەڤیدیۆ.. نیسان لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکانی دەگۆڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. نیسان لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکانی دەگۆڕێت

کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی نیسان لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکانی دەگۆڕێت.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکد رایگەیاندووە، ئەوە یەکەم گۆڕانکارییە لە لۆگۆی نیسان لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا.

لۆگۆ نوێیەکەی نیسان لە ماوەی دوو ساڵدا دروست کراوە و بۆ یەکەمجاریش لەسەر ئۆتۆمبێلی نیسان ئاریا 2021 دانراوە، کە ئەو ئۆتۆمبێلە بە وزەی کارەبا کار دەکات.

کۆمپانیای نیسان کۆمپانیایەکی یابانییە و لە ساڵی 1932ـوەوە ئۆتۆمبێل دروست دەکات و بنکە سەرەکییەکەی لە شاری یۆکۆهامایە لە یابان.