سەرۆكی پارتێك: توركیا لەڕووی ئابوورییەوە گەیشتووەتە خاڵی ئیفلاسبوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆكی پارتێك: توركیا لەڕووی ئابوورییەوە گەیشتووەتە خاڵی ئیفلاسبوون

دۆغو پێرینچەك سەرۆكی پارتی وەتەنی توركیا، لە دیمانەیەكدا رەخنە لە ئابووری توركیا دەگرێت و دەڵێت ئیستا گەیشتووینەتە خاڵی ئیفلاسبوون لە توركیا، چونكە قەرزە دەرەكییەكان تا دێت كەڵەكە دەبێت.

دۆغو لە دیمانەیەكیدا لە رێگەی كەناڵی (یوتوبەوە)، ئاشكرای دەكات توركیا٥٠٠ ملیار دۆلار قەرزارە و ئەو قەرزانەش چونكە لە كاتی خۆیدا نەدراونەتەوە، بۆیە لە داهاتوودا سوویان دێتە سەر و ئەركی توركیا قورستر دەبێت.

ئەو دەڵێت: "بارودۆخی توركیا لەڕووی ئابوورییەوە زۆر خراپە، بێكاری لە بەرزبوونەوەدایە و قەرزە دەرەكییەكانیش كە ٥٠٠ ملیار دۆلارە تا دێت زیاتر دەبێت، ئەم تابلۆیەش پێمان دەڵێت توركیا لەڕووی ئابوورییەوە گەیشتووەتە خاڵی ئیفلاسبوون".

دۆغو چەندین جار داوای كردووە هەدەپە لە توركیا دابخرێت، چونكە پێی وایە هەدەپە سەر بە پەكەكەیە، بۆیە لەو دیمانەیەشدا هەمان بۆچوونی لەسەر هەدەپە هەبووە.