كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزیری دارایی عێراق رێژەی بندیوارەکان ئاشکرا دەکات

وەزیری دارایی عێراق رێژەی بندیوارەکان و ئەوانەی زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن، ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-7-2020، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق بە کەناڵی (ئەلحەدەس)ی سعودی راگەیاندووە، حکوومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی ”بەرپرس نییە“ لەو کێشە داراییانەی ئێستا رووبەڕووی وڵاتەکەی بوونەتەوە.

عەلی عەللاوی هەروەها رایگەیاندووە، بارودۆخی ئابووریی عێراق زۆر خراپە و حکوومەتەکەی کار دەکات بۆ بەهێزکردنی ئابووریی وڵات لەڕێی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان.

وەزیری دارایی عێراق ئاشکراشی کردووە، کە زیاتر لە %10ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی وڵاتەکەی بندیوارن و زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن.