به‌ر له چه‌ند چركه‌یه‌ك له نووسینی ئه‌م وتاره، لاپه‌ڕه‌كانی سۆشیال میدیا، وێنه‌ی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مەریكا و چه‌كدارانی رژێمی سووریایان له تل ته‌مر (كانتۆنی جزیره) بڵاو كرده‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆش بڵاو كرانه‌وه، كه تێیاندا چه‌كدارانی سه‌ر به رژێم به‌رهه‌ڵستیی تێپه‌ڕبوونی هێزێكی ئه‌مەریكا ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت، ئه‌مه‌ی رووی دا، یه‌كه‌مین جار نه‌بوو، دوایین جاریش نابێت. به‌ر له چه‌ند مانگێك رژێم هه‌وادارانی خۆی له گوندێكی دووره‌ده‌ستی جزیره هان دا، كه بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی هێزێكی ئه‌مەریكا خۆپشاندان بكه‌ن، دوای هه‌ڵایسانی دۆخه‌كه، كه‌سێكی خه‌ڵكی ئه‌و گونده كوژرا.
له‌نێوان ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه راگوزه‌رانه‌ی نێوان رژێم و ئه‌مەریكا له جزیره و شه‌ڕه‌زمان و باسك بادانی نێوانیان، ماوه ماوه حاڵه‌تی رێگرتن و رێبڕین له ئاستی هێزی ئه‌مەریكا و رووسیا روو ده‌دات.
به‌ریه‌ككه‌وتنی رژێم له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا و رێگرتن له هێز، جا چ ئه‌مەریكی بێت یان رووسی، جیاوازیی نییه، واته سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌ڵستییه‌كان رووسیایه، كاتێك رووسیا بێزار ده‌بێت، داوا له رژێم ده‌كات شتێك بكات. كاتێكیش رووسیا بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت، ئه‌وا خۆی ده‌یكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دوایین هه‌فته له رێی سێمالكا (سه‌ر به ناوچه‌ی دێرك) رووی دا.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه، هێزی سووریای دیموكرات ده‌بێته ناوبژیوان و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه خاو ده‌كاتەوە، ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار رووی داوه.
جێی سه‌رنجه، كه ئه‌و ململانێ ستوونییه‌ی له ئاستی هێزه‌یلی سه‌ربازیدا له كوردستانی سووریادا هه‌یه، له ئاستی ئاسۆیی یان له‌نێو جڤاكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی نییه، وا دیاره بنه‌گه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و لایه‌نانه به پێویستی نازانن، ململانێ بۆ نێوماڵی خۆیان بگوازنه‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به دوو شت:
یه‌ك: خه‌ڵك به هه‌مه‌جۆر ده‌نگ و ره‌نگ و ئه‌تنیكه‌وه چی دی به لایه‌وه گرنگ نییه، كه له ئاستی ستوونیدا چی ده‌قه‌ومێت، ئه‌وان له‌و ره‌وشه بێزار بوون، به‌تایبه‌تی، كه هیچ شتێكی نوێ نییه مژده‌ی ئایینده‌یه‌كی گه‌شی پێ بێت.
دووه‌م: خه‌ڵك به‌ته‌واوی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، به‌ربه‌ره‌كانێ و شه‌ڕه‌قسه و به‌رهه‌ڵستیی نواندن له دووڕیاندا، واتای ئه‌وه نییه، كه هه‌وڵی لایه‌نه‌كان به ئاراسته‌ی دابینكردنی ئارامییه بۆ خه‌ڵك و رێ بۆ قۆناغێكی دی خۆش ده‌كه‌ن.
له‌نێوان هه‌ردوو خاڵه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و ناوچانه‌ی كوردیان لێیه، یان پێكدادانیان تێدا ده‌قه‌ومێت، نه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه و نه له لایه‌نی هێزه‌یلی سه‌ربازییه‌وه، شتێك ناقه‌ومێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆبانێ كه‌مترین ژماره‌ی هێزی لێیه، كه سێ جۆره هێزه، بێ له هێزی خۆیی، له‌كاتێكدا جزیره پێنج جۆره هێزی تێدایه.
له‌ڕاستیدا ئیدی خه‌ڵك چوونه‌ته ئاستێكی دیكه‌وه، ئه‌وان به‌ده‌ر له هه‌بوونی ئه‌م هێز و ئه‌و هێز، سه‌رقاڵی ژیان و گوزه‌رانی خۆیانن، ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌یه دوو هێز به گژ یه‌كدا دێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان (خه‌ڵك) ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كیش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ باسه، كه‌چی به‌رامبه‌ر به هێزی هاوبه‌شی توركیا و رووسیا خۆپیشاندنی ناڕه‌زایی ده‌كه‌ن و به‌ردبارانی ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد هاوسۆزی هێزی ئه‌مەریكایه، به‌ڵام هیچ كاتێك به‌رهه‌ڵستیی هێزی رووسیاشیان نه‌كردووه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی ئێمه‌دا روو ده‌دات، مایه‌ی دڵنیایی نییه، كه له‌وان چاوه‌ڕوانین، هێنده‌ی، كه ئه‌و گه‌له هێزه هه‌مه‌چه‌شنه‌ی سه‌ربازیی به‌ره‌و شوێنێكی دیكه‌یان ده‌بات، ئه‌ویش ئه‌و شوێنه‌یه، كه ئه‌م پرسیاره گه‌وره‌یه‌ی تێدا ده‌كرێت، ئایا هه‌بوونی گه‌له هێزی هه‌مه‌چه‌شن بۆ ئێمه باشه یان خراپ؟ جا ئیدی ده‌بێت چ ئایینده‌یه‌ك چاوه‌ڕوانمان بێت؟