پێی بڵێن بچێت بۆ دادگا لەو قڕەقڕە باشترە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پێی بڵێن بچێت بۆ دادگا لەو قڕەقڕە باشترە


ئایا سۆران عومەر بەگوێرەی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و لەسەر داوای داواكاری گشتی و بەگوێرەی یاسا پارێزبەندیی لەسەر ھەڵنەگیراوە؟ بەڵێ وایە . ئەی ئایا بنكەی پۆلیسی خانەقا لە ھەولێر و ھەر بەگوێرەی یاسا داوای سۆران عومەری نەكردووە بۆ ئامادەبوون و پێشكەشكردنی وتەكانی سەبارەت بەو سكاڵایەی كە لەدژی ئەو جوڵێنراوە؟ بەڵێ ئەمەشیان وایە. ئایا دوای ئەوەی كە سۆران عومەر ئامادە نابێت، ئەی ئیتر ھەر بەگوێرەی یاسا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرنەچووە؟ بەڵێ ئەمەشیان ڕاستە. ئەی كەواتە بۆچی سۆران عومەر كە خۆی ئەندامی پەرلەمانە و خۆی و فراكسیۆنەكەی بەشێكن لە پەرلەمان كە دەزگایەكی یاسادانانە كەچی ملكەچی یاسا نابێت؟ بۆچی خۆی و فراكسیۆنەكەی لەجیاتی ملكەچكردن بۆ یاسا؟ سۆران خۆی جارێك بەبێ بەڵگە و بە كۆمەڵێك كاغەزی شەق و شڕی بێ بەھا لەڕووی یاساییەوە، كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دەكات و جارێكی تریش دەستلەكاركێشانەوە لە ئەندامێتیی پەرلەمان پێشكەش دەكات و ئینجا فراكسیۆنەكەشی لە پەرلەمان ڕاگەیەندراو دەردەكات و ئەوەی بەلایدا ناچێت باسوخواسی كەیسە یاساییەكەی سۆران عومەرە و دەیانەوێت بەم قڕەقڕانە كەیسە یاساییەكە لەبیر بەرنەوە؟ ئەگەر سۆران عومەر بەڕاستی بەڵگەی ڕاست و موعتەبەری پێ بوایە بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی كەسانی تری كردوون خۆی دەھاتە بەردەم داوودەزگا یاساییەكان و ئەو بەڵگانەی پێشكەش دەكرد، بەڵام بەڵگە مەبەست ئەو بەڵگانەیە كە لەڕووی یاساییەوە موعتەبەرن و بۆ سەلماندن دەبن و دەبێت بەڵگەكانیش بەشی سەلماندن بكەن، كاغەزی شەق و شڕی بێ ئیعتیبار لەرووی یاساییەوە و قڕەقڕی ناو كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی و خۆگیڤكردنەوەی بەردەم مایكی تی ڤییەكان لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا بەڵگە نیین! سەرجادە و دادگا جیاوازییان زۆرە، ئەگەر فراكسیۆنەكەی سۆران عومەر لە پەرلەمانی كوردستان ڕاستیان دەكرد بە سۆرانی برادەری خۆیان دەوت بە بەڵگەكانتەوە بڕۆ بۆ دادگا و ئێمەش و خۆیشت ئیحراج مەكە و تووشی سەرئێشەمان مەكە، چونكە بایی ئەوەندە خەڵكی ھۆشیار و وریا ھەن كە فشەیان بە قڕەقڕ و ڕاگەیەندراوی ئێمەش دێت! كەچی لەجیاتی ئەمە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ بەرگریكردن لە سۆرانی برادەریان ھاتوون ڕاگەیەندراوێكیان دەركردووە و لە بەشێكیدا دەڵێن: “لێناگەڕێین ئەم دەزگا نیشتمانییە وەك بارەگای حزب مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و دڵنیاش بن بەردەوام دەبین لە بەرگریكردن لە مافی خەڵك و بەگژداچوونەوەی ستەم و گەندەڵی تا ئەم سەردەمە تاریكە كۆتایی پێدێت”.

زۆر سەیرە كە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی باسی ئەوە دەكات كە پەرلەمان بووەتە بارەگای حزبی و لەمەش سەیرتر ئەوەیە ئەوان باسی سەردەمی تاریك دەكەن! ئەوە لەكاتێكدایە كە لەناو بنەما ئایدۆلۆجیە سەرەكییەكەی خۆیاندا ئەوان ئەسڵەن بڕوایان نەك ھەر بە پەرلەمانی كوردستان بەڵكوو بڕوایان بە ھیچ پەرلەمانێك نییە و پەرلەمان بیدعەیە! بەڵكوو بڕوایان بە ئەمیر و خەلیفە و والی و شوورا ھەیە. ئەی ئایا زۆر سەیر نییە ئەوان باسی سەردەمی تاریك بكەن لە كاتێكدا سۆران عومەرەكەی برادەریان لە ساڵانی 2000 ھەتا 2003 لە تەوێڵە و بیارەوە تاریكستانیان دروست كردبوو ھەر لە تەوێڵە و بیارەشەوە و بە سەرپەرشتیی عەقیدێكی موخابەراتی سەدام حسێن دەشیانویست ھەموو ھەرێمی كوردستان بەو تاریكاییەی ئەنسارولئیسلام جوندولئیسلام دابپۆشن؟