چه‌ند دیمه‌نێكى قۆناغی یەکەمی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چه‌ند دیمه‌نێكى قۆناغی یەکەمی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر

 

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند دیمه‌نێكى قۆناغی یەکەمی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێرى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، کارکردن لە پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە و قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەش ئەمساڵ تەواو دەبێت.

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، قۆناغی یەکەمی دروستکردنی ئەم پرۆژەیە، بەگوژمەی 140 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و ڕێگەی سەرەکیی هەولێر - بەحرکە تا ڕێگەی سەرەکیی کۆیە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.


فۆتۆ: جەمال یاد