به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ولێر پێكدادان له‌نێوان ماتۆرسكیلێك و پیكابێك ڕووى دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ولێر پێكدادان له‌نێوان ماتۆرسكیلێك و پیكابێك ڕووى دا

 

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هه‌ولێر پێكدادانێك له‌نێوان ماتۆرسكیلێك و پیكابێك ڕووى دا و شۆفێرى ماتۆرسكیله‌كه‌ به‌ سه‌ختى بریندار بوو.

فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، چه‌ند وێنه‌یه‌كى له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: "كاتژمێر 7 و 30 خوله‌كى سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ له‌ ده‌روازه‌ى شارۆچكه‌ى به‌حركه‌ پێكدادانێك له‌نێوان ماتۆرسكیلێك و پیكابێكى دێر ڕووى دا، له‌ ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێرى ماتۆرسكیله‌كه‌ به‌ سه‌ختى بریندار بوو".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا شۆفێرى ماتۆرسكیله‌كه‌ به‌ لایه‌نى خه‌تابار دانرا، چونكه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى ئاراسته‌ى ڕۆیشتن، ڕۆیشتبوو".

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "ئێمه‌ ڕێنوێنیی شۆفێران ده‌كه‌ین، كه‌ هیچ كاتێك به‌ ئاراسته‌ى پێچه‌وانه‌ى ڕۆیشتن لێخوڕین نه‌كه‌ن".