غانمی هەڕەشە لە ئەفسەر و فەرماندەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

غانمی هەڕەشە لە ئەفسەر و فەرماندەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکات

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق هەڕەشە لە ئەفسەر و فەرماندەکانی وەزارەتەکەی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15-7-2020، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هەر ئەفسەرێک بە پلەی ملازم تا عەقید ئەرکی خۆی بەجێ نەهێنێت، بڕیاری گواستنەوەی بۆ سەر سنوور دەدرێت.

عوسمان غانمی هەڕەشەی ئەوەشی لە فەرماندەکان بە پلەی عەمیدە کردووە، کە ئەگەر ئەرکی خۆیان بەجێ نەهێنن، ئەوا هەموو پۆستەکانیان لێوەردەگیرێتەوە و دوای شەش مانگیش بەهۆی ناکارایی، خانەنشین دەکرێ.

وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بارودۆخی ئەمنیی عێراق هیچ هەڵەیەک قبوڵ ناکات و ئەوەی تەنیا بۆ پارە لە ئەرک دایە، لە وەزارەتی ناوخۆ جێگای نابێتەوە.