له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 746 هه‌زار و 369 كه‌س
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 746 هه‌زار و 369 كه‌س

 

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌ هه‌مان وڵات زیاتر له‌ 11 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 15/7/2020، له‌ ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 422 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 746 هه‌زار و 369 كه‌س. ‌

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ سێشه‌ممه‌‌ شه‌ش هه‌زار و 248 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 156 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 11 هه‌زار و 770 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 523 هه‌زار و 249 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.