حەماس کەناڵێکی عەرەبی بە کارکردن بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حەماس کەناڵێکی عەرەبی بە کارکردن بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات

دوای ئاشکراکردنی هەڵاتنی فەرماندەیەکی سەربازیی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) بۆ ئیسرائیل، حەماس کەناڵێکی عەرەبی بە کارکردن بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات.

رۆژی یەکشەممە 12-7-2020، کەناڵی (ئەلعەرەبییە) راپۆرتێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، کە فەرماندەی هێزی کۆماندۆی کەتیبەکانی عزەدین قەسامی باڵی سەربازیی حەماس، هەڵاتووە و پەنای بۆ ئیسرائیل بردووە.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو فەرماندەیەی حەماس لە ساڵی 2009ـەوە سیخوڕی بۆ ئیسرائیل کردووە و دوای هەستکردنی بە ئاشکرابوونی، بە هاوکاریی هێزی دەریایی ئیسرائیل، لە کەرتی غەززەی فەلەستینەوە هەڵاتووە و چووەتە ئیسرائیل.

حەماس لە بەیاننامەیەکدا، بەبێ رەتکردنەوەی زانیارییە بڵاوکراوەکە، کەناڵی ئەلعەرەبییە بە کارکردن بۆ بەرژەوەندیی ئیسرائیل و دژایەتیکردنی گەلی فەلەستین تۆمەتبار دەکات.