كەركووك.. چوار كەسی دیكە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كەركووك.. چوار كەسی دیكە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

115 كەسی دیكە لە شارەكە تووشی كۆرۆنا بوون

گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای گەیاند لە کەرکووک چوار تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و هاوکات 115 كەسی دیكەش تووشی پەتاکە بوون.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوێنێ سێشەممە 14/7/2020، لە كەركووك چوار تووشبوو بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و هاوکات 115 كەسی دیكەش تووشی كۆرۆنا بوون و 93 تووشبووی دیكەش لە پەتاکە چاك بوونەتەوە.

گوتیشی: "لە كەركووك تا ئێستا دوو هەزار و 537 كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە هەزار و 221 كەسیان لە نەخۆشخانەكانن و هەزار و 185 كەسی دیكەشیان چاك بوونەتەوە، هەروەها 131 كەسیشیان گیانیان لەدەست داوە.