کازمی پلەی سەربازیی سێ فەرماندە بەرز دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کازمی پلەی سەربازیی سێ فەرماندە بەرز دەکاتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق پلەی سەربازیی سێ فەرماندەی وڵاتەکەی، بەرز دەکاتەوە.

فەریق روکن محەمەد بەیانی، سکرتێری مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، کازمی پلەی سێ فەرماندەی باڵای عێراقی بەرز کردووەتەوە.

ناو و پلەی نوێی فەرماندەکان:

- بەرزکردنەوەی پلەی فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی دژەتیرۆری عێراقی بۆ فەریقی یەکەم روکن.

- بەرزکردنەوەی پلەی فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراقی بۆ فەریقی یەکەم روکن.

- بەرزکردنەوەی پلەی عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ لیوا.