هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو

 

ئاسۆ مه‌حموود، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو و ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌.

هونه‌رمه‌ند لوقمان سه‌لیم، هاوڕێى هونه‌رمه‌ند ئاسۆ مه‌حموود‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواستووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌ و له‌ ژێر چاودێری و ڕێنوێنییه‌كانی پزیشك دایه‌.

ئاسۆ مه‌حموود خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، مانگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ گۆرانییه‌كه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و خۆپاراستن له‌ كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه‌.

 

ئاسۆ مه‌حموود، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ