نادیە موراد شان بەشانی میشێل ئۆباما بەشداری لە كۆڕبەندێكی جیهانی دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نادیە موراد شان بەشانی میشێل ئۆباما بەشداری لە كۆڕبەندێكی جیهانی دەكات


نادیە موراد كچە چالاكوانی ئێزیدی بواری مافەكانی مرۆڤ و رزگاربووی دەستی داعش لەگەڵ چەند ئافرەتێكی بەناوبانگی جیهان بەشداری لە كۆڕبەندێكی جیهانی دەكەن.


لە 13 تاوەكو 15ی ئەم مانگە كۆڕبەندێكی جیهانی لەسەر یەكسانی لە نێوان ڕەگەزەكان بە ناونیشانی Girl Up Leadership Summit ساز دەكرێت.


ئەم كۆربەندە بە شێوەیەكی ئۆنلاین بەرێوە دەچێ و ژمارەیەك لە خانمە بەناوبانگەكانی جیهان بەشدارییان تێدا دەكەن، لەوانە میشیل ئۆباما هاوسەری باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و میگان ماركلی هاوسەری شازادەی بەریتانیا و بریانكا شوبرا ئەستێرەی ناوداری بۆلیۆد.


ئەم كۆڕبەندە لەلایەن دامەزراوەی Girl Up ساز دەكرێ كە دامەزراوەیەكی خێرخوازییە لە ساڵی 2010 لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دامەزراوە، كاری سەرەكی ئەنجامدانی كۆڕبەند و چالاكی تایبەتە بە ئافرەتانی جیهان.