كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەندروستی جیهانی بەڵێن دەدات پێكوتەی كۆرۆنا بە نرخێكی گونجاو بفرۆشێ


ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بەڵێنی دا كاتێك پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە دەبێت، بە نرخێكی گونجاو بۆ وڵاتانی هەژاری دابین بكەن، بە تایبەتیش بۆ وڵاتانی ئەمریكای لاتین.


كاریسا ئیتیان بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە هەردوو ئەمریكای باكوور و باشوور رایگەیاند كە كار لەسەر دابینكردنی پێكوتەكە دەكەن بۆ وڵاتانی ئەمریكای لاتین بە نرخێكی گونجاو.


ئیتیان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە گوتی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی كار لەسەر دابینكردنی پێكوتەكە دەكات بە نرخێكی هەرزان بۆ وڵاتانی هەژار، بە تایبەتی وڵاتانی هەژار لە ئەمریكای لاتینی.


بەرپرسەكەی ڕێكخراوە تەندروستییە جیهانییەكە ڕوونیشی كردەوە كە وڵاتانی ئەمریكای لاتین بوونەتە مۆڵگەی نوێی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و تا ئێستا 3.4 مليۆن كەس لەو ناوچەیە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 146 هەزار تووشبووی پەتاكەش لە ئەمریكای لاتین گیانیان لەدەست داوە.