ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرای كرد كە ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیدا 67%ی تێپەڕاندووە.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند بەرزترین ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنایان تۆمار كردووە، كە سەرووی 67%ی تووشبووانە.
تەمیمی دووپاتی كردەوە كە تا ئەمڕۆ عێراق بەرزترین ڕێژەی چاكبوونەوەی تۆمار كردووە.
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە هاووڵاتییان پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا بن و یارمەتیدەری لایەنە حكوومیە تایبەتمەندەكان بن بۆ بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتایەكە.
ئەمەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتە عێراقییەكە تۆماركردنی 3784 تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنای راگەیاندبوو، لەگەڵ چاكبوونەوەی 2022 تووشبوو.