سەرۆکی پلان و پڕۆژەکانی سلێمانی: پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری زۆر ھەلی کار دەڕەخسێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی پلان و پڕۆژەکانی سلێمانی: پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری زۆر ھەلی کار دەڕەخسێنێت

سەرۆكی پلان و پڕۆژەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە گرنگییەوە باسی پڕۆژەی شەقامی١٠٠ مەتریی سلێمانی دەكات و رای دەگەیەنێت كە لەم رێگەیەوە زۆر هەلی كار دەڕەخسێندرێت.

ڕەمەزان نامیق، سەرۆکی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پرۆژەی شەقامی سەد مەتریی شاری سلێمانی پڕۆژەیەکی بەردەوامی شارەکەیە، بە دروستکردنی ئەو پرۆژەیە، کێشەی ترافکلایت قەرەباڵغی و بێزاریی ھاووڵاتیان کەم دەبێتەوە، کێشەی ھاتوچۆی نێوان شاری سلێمانی بۆ پارێزگاکانی دیکە و ئیدارەی گەرمیان و خوارووی عێراق چارەسەر دەبێت، ھەروەھا ئاسانکاریی باش بۆ  دەروازە سنوورییەکانی شاری سلێمانی دەکات، چونکە ھاتوچۆی دوو دەروازەی نێودەوڵەتی و چوار دەروەزەی لاوەکیی شاری سلێمانی لەسەر ئەو ڕێگایە هەڵکەوتووە، بۆیە ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گرنکە بۆ شاری سلێمانی".

گوتیشی: "شەقامی١٠٠ مەتریی شاری سلێمانی زۆر ھەلی کار دروست دەکات، بە جۆرێک کۆمپانیاکان دەکەونەوە سەر کاری خویان، ھەروەھا لە پڕۆژەکەدا مەواد و کەرەستەی خۆماڵی بەکار دەهێندرێت، بەشێکی زۆری گوندەکانی نزیک پڕۆژەکە دەبووژێنەوە و دەبێتە ھۆکاری سەرەکی بۆ بەرزبوونەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی نزیک ئەو شەقامە، بۆیە بە دووستکردنی ئەو شەقامە ئەو ھەموو کێشەیە چارەسەر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھەموو گرنگییەی بۆ دروست دەبێت".

ڕەمەزان نامیق، ئاماژەی بەوەش کرد: "پێشتر بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی١٠٠ مەتری شاری سلێمانی دانراوە، بەڵام بەداخەوە کاری لەسەر نەکراوە، بۆیە پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمجارە بە جددی چاودێری پڕۆژەکە بکات، ھەروەھا بودجەی بۆ تەرخان بکات، بۆ ئەوەی پڕۆژەکە لە کاتی  دیاریکراوی خۆیدا بخرێتە گەڕ".