چالاکوانێکی ئەمریکی داوای ئەزموونی پێکەوەژیانی کوردستان بۆ وڵاتەکەی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چالاکوانێکی ئەمریکی داوای ئەزموونی پێکەوەژیانی کوردستان بۆ وڵاتەکەی دەکات

چالاکوانێکی بواری مافی مرۆڤ، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، پێکەوەژیانی ئایینی و تۆلێرانس، داوا دەکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی بۆ پەرەپێدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و ڕق و کینە ئەمریکا سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.

کەتی ئیرلەند، چالاکوانێکی خەڵکی ئەمریکایە کە دوای هێرشی دڕندانەی داعش بۆ سەر کوردانی ئێزد و ئاوارەبوونی نزیکەی٤٠٠ هەزار هاووڵاتیی سڤیل لەگەڵ ڕێکخراوێکی بواری ئاشتی و مافی مرۆڤ دەگاتە کوردستان و دەست دەکات بە یارمەتیدانی ئەو منداڵانەی لە دوای کردە قیزەونەکانی داعش ڕق و کینەیەک لە هزریان ڕیشەی داکوتاوە.

ئەم چالاکوانە دوای ساڵانێک کارکردن لە کوردستان، وتارێکی بۆ ماڵپەڕی (US TODAY) نووسیوە و بە  پەنجەدانان لەسەر ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا پەیوەست بە مافی ڕەشپێستەکان، جەخت دەکاتەوە کە نموونەی هەرێمی کوردستان دەکرێت لە هەندێک ڕوانگەوە وەک چارەسەر بەکار بهێندرێت بۆ وتاری توند و ڕق و کینەی نێوان چین و توێژەکانی ئەمریکا."

کەتی ئیرلەند لو نووسینەیدا دەگێڕێتەوە کە لەم ساڵانەی ڕابردوودا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی مەریوان نەقشبەندی، یەکێک لە بەڕێوەبەرەکانی، کار بۆ پەرەپێدانی ئاشتەوایی و گەڕاندنەوەی شکۆی مرۆڤ بەدەر لە هەر چوارچێوەیەکی ئایدیۆلۆژی و ئایینی دەکات".

ئەو چالاکوانە ئەمریکییە لەو وتارەدا وەک نموونە دەگێڕێتەوە کە ئەو منداڵانەی لە دەستی داعش ڕزگار کرابوون، بێ ئەوی خۆیان حەز بکەن، پڕ بوون لە ڕق و کینە بەرامبەر بە لایەنێک. دواجار حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەت و ڕێکخراوی (Hardwired)ی نێودەوڵەتییەوە کاری باشیان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کرد کە ئەویش لە ڕێگەی ئامادەکردنی ئەم منداڵانە کە نەوەی داهاتووی کۆمەڵگە هەژامار دەکرێن، بۆ گۆڕینی ڕق و کینە و هزری ئینکارکردنی بەرامبەر بۆ خۆشەویستی و ئاشتیخوازی و یەکتر قبووڵکردن.

لە  وتارەکەیدا، کەتی ئیرلەند باس لە پڕۆژەیەک دەکات بە ناوی (باخچەی ئاشتی) کە ئامانج لێی ڕاهێنانی منداڵان بوو لەسەر ئەو ڕاستییەی کە ژیان بە فرەڕەنگی و فرەکلتوورییەوە جوانە. کەتی باسی لەوەش کردووە کە لە باخچەکەدا داوا لە مناڵان کرا هەرکامەیان چەپکە گوڵێک ئامادە بکەن و کام گوڵ حەزی کرد بەکاری بێنێت جگە لە گوڵی زەرد. دوای ڕاهێنانەکە باخچەکە نیشانی منداڵەکان درا کە چۆن دوای هەڵکێشانی گوڵەکان ئاڵۆزی و تەشویشەک بەجێ ماوە. ئەگەرچی هێشتا گوڵی زەرد هەر لە باخچەکەیە، بەڵام بۆ منداڵەکان دەرکەوت کە تەنها بە یەک ڕەنگ و یەک جۆرە گوڵ باخچەکە جوانی پێشووی بۆ ناگەڕێتەوە"