مامۆستایەکی زانکۆ: پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەت سەرەتایەكی گرنگە بۆ هەڵسانەوەی ئابووریی كوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مامۆستایەکی زانکۆ: پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەت سەرەتایەكی گرنگە بۆ هەڵسانەوەی ئابووریی كوردستان

 

مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت به‌ گرنگ دادەنێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت هەنگاوێكە بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابووریی هەرێمی كوردستان له ‌ناوچه‌كه‌دا.

د. په‌روێز ڕه‌حیم قادر، مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕاناوه‌ستێت له‌وه‌ی کە به‌غدا پاره‌ ده‌نێرێت، یان نا، ئه‌وه‌ی كرا زۆر گرنگ بوو و هەنگاوێكی دڵخۆشكەر بوو به‌ ئاراسته‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابووریی هەرێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی و خسته‌ڕووی كارگه‌ی وێستگه‌ی هه‌ڵمیی خه‌بات، حكوومه‌ت له ‌نێوان دوو بژارە‌ی قورسدایه‌، یه‌كه‌م یان سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان راده‌گرێت به‌هۆی قه‌یرانی دارایی، یان رێگای دووه‌م كه‌ هه‌ڵی بژاردووه‌، ئه‌ویش هه‌وڵدانە بۆ كاراكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان و ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی نوێش نه‌كات، پرۆژه‌ نیوه‌چڵه‌كان ته‌واو بكات، ئه‌مه‌ جێگای دڵخۆشییه‌".

ڕوونیشی كردەوە كە دەست پێكردنەوەی ئەم پڕۆژانە سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باشن، چونكە ”له‌لایه‌ك له‌ ئاستی ناوخۆدا پرۆژه‌ی ستراتیژی دەكرێت، لە لایه‌كه‌ی دیكەوە‌ كه‌ عێراقه‌ به‌ ده‌وڵه‌ت و به ‌قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ هەوڵدەدات، كەچی هه‌موو شته‌كانی وه‌ستاندووه‌ و نه‌یتوانیوە وه‌ك هەرێمی كوردستان پرۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام بدات و به ‌زۆر مووچه‌ی پێ دابین دەكرێت، ئەویش پاش خۆدزینەوەی لە ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان".

ئەو مامۆستایەی زانکۆ ڕاشیگەیاند: ”ئەم هەوڵانەی حکوومەت‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یە كه‌ په‌ره‌پێدان و ئابووریی هەرێمی كوردستان بنه‌مای هه‌بووه‌، ڕاسته‌ مووچه‌ گرنگه‌ و مافه،‌ به‌ڵام به‌ راستی به‌شێكی دیكه‌ گرنگیدان به‌ پرۆژه‌كان باره‌كه‌ سووكتر ده‌كات و ئه‌مه‌ دووباره‌‌ یارمه‌تیی بازاڕ ده‌دات کە له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه‌ رێگا له‌ داته‌پینی ئابووری دەگرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری، له‌مبارەشەوە‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان هه‌وڵی باشی داوه‌".

د. پەروێز ڕەحیم قادر ده‌شڵێت: "گرنگه‌ پرۆژه‌ ناوخۆییه‌كان په‌ره‌یان پێ بدرێت و قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت وه‌ربگیردرێنه‌وه‌".