له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له 138 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه 14/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 479 هه‌زار و 483 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ دووشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 413 هه‌زار و 995 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 138 هه‌زار و 247 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ملیۆنێك و 549 هه‌زار و 469 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.