كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هاوكاری پزیشكی لە توركیاوە گەیشتە بەغدا


ئەمڕۆ دووشەممە بڕێك هاوكاری پزیشكی لە توركیاوە لە ڕێگەی چەند بارهەڵگرێكەوە گەیشتە بەغدا، ئەمەش بۆ یارمەتیدانی حكوومەتی عێراقە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە نزیكەی یەك ملیۆن پارچە كەلوپەل و پێداویستی پزیشكی وەكو هاوكاری لەلایەن چەند كۆمپانیایەكی توركیەوە، لە توركیاوە گەیەندرایە عێراق.


لەمبارەیەوە ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند كە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی تەندروستی هاوئاهەنگییان كردووە بۆ وەرگرتنی ئەم یارمەتیە پزیشكیانە.


وەزارەتەكە ئاماژەشی بەوە داوە كە یارمەتیە پزیشكییەكان بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بەسەر ئەو نەخۆشخانانەی وڵاتەكەدا دابەش دەكرێن، كە پێویستیان پێیە.