كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان داوای کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی دەکات

لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی لەبارەی دۆخی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش راپۆرتێک دەداتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

پەیامنێری (باسنیوز) لەمبارەوە رای گەیاند ئەمڕۆ دووشەممە 2020.7.13 لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان، بە فەرمی و بە واژۆی١١ ئەندامی لیژنەکە داوای لە پەرلەمان کردووە لەبارەی دۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆ ببێتەوە".

لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆرۆناوە ئەمڕۆ دووشەممە راپۆرتێک دەداتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و داوا دەکەن لەم ھەفتەیەدا پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە کە لیژنەکە پێشنیازی کردووە، رۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەیە کۆبوونەوەکە بکرێت.

لەمبارەوە سارا دڵشاد، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "چاوەڕێ دەکرێت لەم نزیکانە پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی کۆ ببێتەوە و جگە لەو کۆبوونەوەیە بڕیارە لەبارەی دۆخی ناوچە سنوورییەکان و دۆخی دارایی و قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان پەرلەمان کۆ ببێتەوە، بەڵام دەبێ راپۆرتەکان ئامادە بکرێن و دواتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیار لەبارەی دانیشتنەکان بدات".