کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر تەواو دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر تەواو دەبێت

 

لە کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر تەواو دەبێت و شارەوانی هەولێریش زانیاریی لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری سەرۆکایەتی شارەوانییەکەیان، کارکردن لە دروستکردنی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر بەردەوامە بەجۆرێک بەپێی گوتەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە پێش وادەی خۆی بەشی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

لەمبارەیەوەش بەیار عەبدولقادر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕایگەیاند: "کارکردن لەپڕۆژەکە بەردەوامە و کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی پڕۆژەکە کە لە شەقامی بەحرکە بۆ شەقامی شەقڵاوەیە دەکرێتەوە و پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێریش ماوەی هەزار و 250 ڕۆژی بۆ تەرخانکراوە و لەسەدا 73٪ کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە کە زیاتر لە نۆ کیلۆمەترە".

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕاشیگەیاند: "بەشی یەکەمی پڕۆژەکە لە شەش ئەندەر پاس و هەشت ئۆڤەر پاس و پردی پەڕینەوە شەقامی لاوەکی لەخۆ دەگرێت تێچووی پڕۆژەکە زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلارە".