١٤ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

١٤ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە کۆپییەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢٥٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و ١٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٣٨)

1. کەرەنتین: (٥٢ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٦٩٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٩ شوێنی جیاواز (١٣١ هەولێر)، (١٥١ سلێمانی)، (١٤١٤ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٢٩٨ پشکنینی نوێ)
(٧١٤ هەولێر)
(٥٤٨ سلێمانی)
(٦٤٨ دهۆك)
(٢٦٨ گەرمیان)
(٥٥ هەڵەبجە)
(٦٥ ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (٢٥٤ تووشبووی نوێ)
(٨٥ هەولێر)
(٥٥ سلێمانی، ٧١ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین)
(١٠ دهۆك)
(١٨ هەڵەبجە)

4. چاکبوون: (٨٤ چاکبوون)
(٦٨ هەولێر)
(٥ گەرمیان)
(٦ دهۆك)
(٥ هەڵەبجە)

5. مردن: (١٤ مردن)
(٥ هەولێر)
(٥ سلێمانی)
(٤ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٨٥٣٤ هاوڵاتی (١٦٨٣٨ دەرچوو)
پشکنین ١٦٠٤٥٩ (٦٩٧٠٢ هەولێر، ٥٢٧٢٨ سلێمانی، ٣٦٥٣٤ دهۆك، ١٤٩٥ هەلەبجە)
تووشبوون ٩٤٥٥ (٢٣٧٣ هەولێر، ٦٥١٥ سلێمانی، ٢٨٥ دهۆك، ٢٨٢ هەلەبجە)
چاکبوون ٣٣٧٨ (١٥٩٧ هەولێر، ١٤٤٩ سلێمانی، ١٩٠ دهۆك، ١٤٢ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٧٥١ (٧٢٢ هەولێر، ٤٧٩٨ سلێمانی، ٩٥ دهۆك، ١٣٦ هەلەبجە)
مردن ٣٢٦ (٥٤ هەولێر، ٢٦٨ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢ تەمووز ٢٠٢٠